بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین"سووریا لێدوانی دا.
دەقی لێدوانەکە لە خوارەوە بە کورتی دێت:
بسم الله الرحمن الرحیم
دۆخی مرۆڤدسۆتانە لە سووریا هەر قەیراناوییە و خەڵی سووریا هەر تووشی کێشەی ئابووری چڕن. سیاسی بوونی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان و ڕێگری لە پاڵثشتی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدان کردنەوەی سووریا کە بە ئەنقەست لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژاوایەکانەوە ئەنجام دەدرێت، بووەتە هۆی بەردەوام بوونی پێکدادانەکان و خەسار لە خەڵک.
جگە لە ئەوە ئەمریکا هەر درێژە دەداتە بەکارهێنانی گەمارۆکان وەکوو ئامێرێک بۆ سزادانی بەکۆمەڵی خەڵکی سووریا.
کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە خوازیاری لابردنی ئەو هەوڵە خەساربارانەیە. گەمارۆکان ئەبێ هەم وەکوو بەڵێنێکی یاسایی و هەم وەکوو پێداویستییەکی ئەخلاقی هەڵبوەشێتەوە.
ئاسانکاری بۆ ئاوەدان کردنەوەی سووریا و دڵنیایی لە گەڕانەوەی ئەمنی پەنابەران و ئاوەرە ناوخۆییەکان بۆ شوێنی سەرەکی ژیانیان بەشێکی دانەبڕاو لە هەر جۆرە ڕێگاچارەیەکی گشتی بۆ قەیرانی سووریایە.
کۆماری ئئیسلامی ئێران لە بڕیاری حکومەتی سووریا بۆ درێژ کردنەوەی ماوەی ئیزن بە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاتوچۆ لە دەروازەی سنووری باب سەلام و ڕاعی بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە، تا سێزدەی نۆڤەمبەر و هەروەها درێژ کردنەوەی هاوشێوە لە دەروازەی سنووری باب هەوا بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە کە یەک مانگی ڕابردوو جێبەجێ کرا، پێشوازی دەکەین.
ئێران بە توندی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا، کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیل و ژێرخانە ناسەربازییەکان و درێژەی داگیرکاری گولان ئیدانە دەکات.
چالاکییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە هەڕەشەیەکی جیدییە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی. بە پاڵپشتی ئەمریکا و پاڵپشتی سیاسی بریتانیا، ئیسرائیل هەر درێژە دەداتە جەنایەتەکانی لە دژی غەززە و لەبنان.
ئێمە ڕای نوێنەری کۆماری عەرەبی سووریامان قبووڵە بۆ هەر جۆرە ڕێگاچارەیەکی سیاسی کە ئەبێ بریتی بێت لە کۆتایی هاتن بە بوونی ئەمریکا، ڕاگرتنی هەڵکۆڵینی سەرچاوەکانی سووریا و بچڕانی پاڵپشتی ئەوان لە گرووپە تیرۆریستی و میلیشیاکان. هێرشەکان ئەم دواییە گرووپە میلیشیا و تیرۆریستییەکان کە ئەمریکا پاڵپشتیان دەکات بۆ سەر بەشێک لە دێرەزوو زۆر نیگەرانکەرە.
کۆماری ئیسلامی پابەند بە چارەسەری سیاسی قەیرانی سووریایە. ئێمە پاڵپشتی لە هەوڵەکانی نوێنەری تایبەتی سووریا دەکەین. ئێران بە گوڕەوە پاڵثشتی دەکات لە دەستپێکردنەوەی خێرای کۆبوونەوەکانی کومیتەی دەستوور و هەوڵەکان بۆ بەڕێوەچوونی نۆهەمین خولی دانوستانەکانی دەستوور لە بەغدا .
هەروەها کۆماری ئیسلامی لەگەڵ گرووپی دانوستانی ئاستانە، ڕووسیا و تورکیا درێژە دەداتە هەوڵەکان بۆ دەستخستنی ئاسایی کردنەوەی درێژخایەن لە سووریا. لە هەمان پێوەندیدا، ئێمە بەتواوەتی پاڵپشتی دەکەین کە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی سووری-تورکی و گرینگایەتی لە ئەو بارەوە بە فەرمی دەناسین.
Your Comment